پارتی بەفەرمی پەیامێكی ئاڕاستەی یەكێتی كرد


وێستگە نیوز-

پارتی دیموكراتی كوردستان بەفەرمی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەیامێكدابەبۆنەی 45 ساڵیادی  دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستە كردوون و رایگەیاندووە "لە كاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، كە وڵاتەكەمان لە ھەلومەرجێكی ناھەموار و ناوچەكە لە بەردەم گۆڕانكاریی خێرادایە، كە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیان راپەڕێنن و لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن".

مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت "هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و بەھێزتركردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەكەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتیان".

ئەو پەیامەی پارتی بۆ یەكێتی لەكاتێكدایە دوای هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی تائێستا هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی لەنێوان ئەو دوو حیزبە سەرەكییەی كوردستاندا نەكراوە.

سبەینێ 1ی حوزەیران 45 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت، یەكێتی لەڕۆژی 21ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو چوارەمین كۆنگرەی بەست و تیایدا سیستەمی هاوسەرۆكایەتی چەسپاند كە هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، بوونە هاوسەرۆك.



PM:01:23:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 68976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت