بەرپرسێكی پارتی كاتی كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی ئاشكرا دەكات

‌جەعفەر ئیمینكی

وێستگە نیوز-

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ڕاپۆرتێك ئامادە بكەن و دواتر مەكتەبی سیاسی پەسەندی بكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی و پاشان  لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە، چونكە ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت و پێویستە ئاسایی بكرێتەوە.

جەعفەر ئیمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە، چوار ئەندامی خۆیان راسپێردراون بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێك ئامادە بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی و دوای ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكەش، مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە و پەسەندی دەكات و دواتر وادەیەك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی دیاری دەكرێت بۆ ئەوەی كۆببنەوە.

ناوبراو روونیكردەوە "ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە پێویستە بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە ئاسایی بكرێتەوە، چونكە ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لەبەرئەوەی سەرەتای پێكهێنانی حكومەت سێ لایەن و پێكهاتەكان بڕیاریان داوە بەشداری لە حكومەتدا بكەن و هەندێكیشی خۆیان كردە ئۆپۆزسیۆن لەسەر داواكاریی خۆیان كە بڕیاریاندا ئۆپۆزسیۆنێكی باش بن و ئەویش وا دەرنەچوو".

ئیمینكی ئاماژەی بەوەكرد، ئەمە كاریگەریی خراپی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغداش دەبێت، چونكە ناكرێت بە دوو شێوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكرێت و زانیاریی هەڵە بەبەغدا بدرێت، بۆیە پێویستە ئەمانە هەمووی چارەسەر بكرێن.


PM:01:21:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 15544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو