دهۆک.. به‌ده‌ل به‌رواری ئازاد كرا
به‌ده‌ل به‌رواری
وێستگه نیوز ـ
به‌ده‌ل به‌رواری، مامۆستا ده‌ستگیر كراوه‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك ئازادكرا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16ی ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و مووچه‌خۆران له شاری دهۆك خۆپیشاندانیان كرد و داوایانكرد مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منیه‌كان زیاتر له 100 خۆپیشانده‌رییان ده‌ستگیركرد.
به‌ده‌ل به‌رواری، یه‌كێك له‌و خۆپیشانده‌رانه بوو كه ده‌ستگیركرا و تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه 16 رۆژ ده‌كات زیندانی كرا و ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.
ده‌ستگیركردن و هێشتنه‌وه‌ی به‌ده‌ل به‌رواری له رۆژانی رابردوودا ناڕه‌زایی رێكخراوه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه و داوای ئازادكردنیان ده‌كرد.
هــ. ر
PM:12:45:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت