ترهمپ ههڕهشهی بهكارهێنانی هێز دژی خۆپیشاندهران دهكات
دۆناڵد ترەمپ
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر حاکمی ویلایەتەکان و پارێزگاری شارەکان نەتوانن کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەن، ئەوا وەک حکومەتی فیدراڵی دەستوەردان دەکەن و کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان دەهێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "ئاژاوە نانەوە و شکاندنی سنوری ویلایەتەکان تاوانێکی فیدراڵییە، پێویستە حاکمی ویلایەتەکان و پارێزگاری شارەکان رێکاری توندتر بگرنەبەر بۆ رێگری لەو گرژییانە، ئەگەرنا، حکومەتی فیدراڵی دەستدەخاتە کارەکەوە و هێزی سەربازی بێسنور دژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "80%ی خۆپیشاندەرانی مینەپۆلیس، لە دەرەوەی شارەکەوە هاتوون و زیان بە کاروباری ئەمریکییە بەڕەگەز ئەفریقییەکان و ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان دەگەیەنن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، کوژرانی جۆرج فلۆید بووە هۆی توڕەبوونی زۆرێک لە رەشپێستانی ئەمریکا و تەواوی جیهان و بە کارێکی رەگەزپەرستانە لە قەڵەمدرا و بۆ ماوەی چوار رۆژیشە لەسەریەک، خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەکانی ئەمریکادا بەردەوامە.
هــ. ر
PM:12:18:31/05/2020
ئهم بابهته 1576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت