وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بەشداریکردنی گشتی بڕیاریدا
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا، "دخول عام" بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی بۆ هەموو بەشەکان، ئەوانەی تا سێ وانە دەرنەچوون، پەیڕەو بکرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و خوێندكارانه‌ی تا سێ وانه ده‌رنه‌چوون، پێویست به تاقیكردنه‌وه ناكات تا تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له چوار وانه یان چوار وانه به‌سه‌ره‌وه بێت، ده‌بێت خوێندكاره‌كه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات تا به‌شداریی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بكات.
هه‌ر له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ 10 نمره ده‌درێت به‌خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی، ئه‌و 10 نمره‌ی بڕیاره بۆ وه‌رزی یه‌كه‌مه‌و پاش تایكردنی وه‌رزی دووه‌میش ده‌گرێته‌وه.
AM:11:27:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت