لیژنه‌ی دارایی له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پلە باڵاکان كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌م نزیكانه لیژنه‌ی دارایی بۆ تاوتوێكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پلە باڵاکان كۆده‌بێته‌وه.
سامر زه‌یبان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پلە باڵاکان له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه نایاساییه، ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی پێ نه‌درێت، بۆیه وه‌ك دووپاتی كرده‌وه، "پێویسته بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان به یاسایی بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته كازمی پڕۆژه یاسایه‌كی پوخت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پلە باڵاکان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستی یاسایی و سیاسی نه‌بێته‌وه".
وتیشی: "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی گه‌ل به‌دوای خۆیدا بهێنێت، بۆیە لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌م دوو رۆژه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆده‌بێته‌وه".
هــ. ر
AM:10:25:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 5264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت