تەندروستی: 191 تووشبوی كۆرۆنا لەژێر چاودێری پزیشكیدان


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تائێستا  (٦٠٦) كەس تووشی ڤایرۆسی بوون لەوەش 191 كەسیان لەژێر چاودێریدان.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوی 24 كاتژمێری حاڵەتەكاتی كۆرۆنا رایگەیاندووە، تا ئەمڕۆ (١٢٠٩٥) هاووڵاتی ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٨٠١) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٦٣) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٦٠٢) لە دهۆك. 

(١١٢٩٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەوەتەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواوكردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٢٠) هاووڵاتی بوو.

هەروەها دەڵێت، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (١٤٩١) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (١٠٣٣) هەولێر، (١٥٤) سلێمانی، (٢٩٩) دهۆك، (٤) سۆران. دەرەنجام (٣١) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ: (٣) پیاو تەمەنیان (٢٣)، (٢٢)، (٢١) ساڵ، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە ووڵاتی ھەنگاریا گەڕاینەوە و لە كەڕەنتین بوون.

پارێزگای سلێمانی (٢٤) پۆزەتیڤ: (١٤) پیاو تەمەنیان (٨١)، (٨٠)، (٦٦)، (٦٠)، (٥٨)، (٥٥)، (٥٤)، (٥٣)، (٥١)، (٤٨)، (٤١)، (٢٨)، (٢٨)، (٢٦) و (٩) ئافرەت تەمەنیان (٧٣)، (٧٠)، (٦٨)، (٦٣)، (٥٠)، (٤٣)، (٤٠)، (٣٦)، (٢٧) و كچێكی گەنجی تەمەن (١٦) ساڵ، چوار تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، نۆزدە تشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یەك تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار، یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە، یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.

پارێزگای دهۆك (٤) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو تەمەنیان (٤٢)، (٢٢) ساڵ و (٢) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣١) ساڵ، تووشبوی یەكەم پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغداد گەڕایتەوە و بەركەوتووی تووشبووی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە، تووشبووی دووەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتووی باشیكە لە خالی پشكنین نموونەی پشكنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دوو ئافرەتە تووشبووەكەی تر لە خانەوادەی تووشبووەكەی دوێنێی پارێزگای دھۆكن و كە یەكیان دانیشتووی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیكەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆكە.

كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٤٧٦٠) پشكنین بووە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٦٠٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٦) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، ئێستاش تەنها (١٩١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.


PM:11:56:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو