بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لەكۆبوونەوەدان


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بۆ تاوتوێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی حكومەتی هەرێم لەكۆبوونەوەدان.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، لەو كۆبوونەوەیەدا كە ئەمشەو بەپەلە رێكخراوە تاوتوێی چۆنیەتی خۆپارێزی لەكۆرۆنا دەكرێت و چەند بژاردەیەك دەخرێتەڕوو بەتایبەتیش توندكردنەوەی خۆپارێزی، چونكە قەدەغەی هاتووچۆ سوودی نابێت و هاوڵاتیان پێوەی پابەند نابن.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا تووشبوانی هاوڵاتیان لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر بەشێوەیەكی خێرا رووی لەزیادبوون كردووە و ئەمڕۆش تووشبوویەكی دیكە لەشاری سلێمانی گیان لەدەستدا.


PM:08:49:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو