تووشبوویەكی كۆرۆنا لەگەرمیان تۆماركرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، تووشبوویەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوچەی گەرمیان تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا، ئافرەتێكی تەمەن ٦٣ ساڵە، نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەیە و پشكنینی پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەرەكی ئازادیە لە قەزای كفری.

تووشبوونی ئەو كەسە بەكۆرۆنا لەكاتێكدایە تا دێت ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەبەرزبوونەوەیە و ئەمڕۆش تووشبوویەكی دیكە لەشاری سلێمانی گیان لەدەستدا.


 


PM:08:22:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت