شاسوار عهبدولواحید: هەفتەی داهاتوو، هەفتەی خۆپیشاندان و روخانی ئەم دەسەڵاتەیه
وێستگه نیوزـ
سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ رایگهیاند "هەموو لایەکی ڕادەگەێنین کە هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێ دەکات و دەیکەینە هەفتەی روخانی ئەم دەسەڵاتە." و دهڵێت " ئەم دەسەڵاتە هیچی نەماوە و کاتی ڕوخانی یەکجارەکی هاتووە".
له لاپهڕهی تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبوك، شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ پهیامێكی بهناوی هەفتەی داهاتوو، هەفتەی خۆپیشاندان و روخانی دەسەڵاتە "بڵاوكردهوه و تیایدا نوسیویهتی " لێرەوە بە هەموو لایەکی ڕادەگەێنین کە هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێ دەکات و دەیکەینە هەفتەی روخانی ئەم دەسەڵاتە، هەمووان پێکەوە بەرەو یەک ئامانج، ئامانجی گەورە، ئامانجی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتەی کە ٢٩ ساڵە هاوڵاتی هەرێم دەچجەوسێنێتەوە و زوڵم لە خەڵک دەکات."
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهدا سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ دهڵێت "دەسەڵات دەیەوێت هەموو گروپ و خەلکە ناڕازییەکان پەرت پەرت بکات، دەیەویت خەڵکە نارازییەکان لەبری روی دەمیان لەدەسەڵات بێت، روی دەمیان لە یەک بێت و ناکۆک بن، بۆیە تکام وایە لەسەر جەم هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە ئاگاداری ئەو گەمەیە بن، زوڵم و چەوساندنەوەی دەسەڵات و ئەو هەموو ناحەقییەتان لە بیر نەچێت".
دهقی پهیامهكهی شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ:
"هەفتەی داهاتوو، هەفتەی خۆپیشاندان و روخانی ئەم دەسەڵاتە"
پلانی دەسەڵات چییە بۆ مانەوەی خۆی و شکستهێنان بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری؟
ئەم دەسەڵاتە هیچی نەماوە و کاتی ڕوخانی یەکجارەکی هاتووە، بەڵام ئەوەی ئەگەر تۆزێک فریای بکەوێت و کەمێک تەمەنی درێژ بکاتەوە، پەرتەوازەیی و ساردکردنەوەی جەماوەر و خەڵکە.
دەسەڵات دەیەوێت هەموو گروپ و خەلکە ناڕازییەکان پەرت پەرت بکات، دەیەوێت گومان لەسەر خەڵکی باش و نیەتی باش دروست بکات و لە بری ئەوە خۆی خەلکی نزیک خۆی بخاتە پێشەوە و بە ناوی کەسانی نارازی، جەماوەر سارد بکەنەوە و خەلکانی نارازی بکەن بە دوژمنی یەکتر.دەیەویت خەڵکە نارازییەکان لەبری روی دەمیان لەدەسەڵات بێت، روی دەمیان لە یەک بێت و ناکۆک بن.
بۆیە تکام وایە لەسەر جەم هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە ئاگاداری ئەو گەمەیە بن، زوڵم و چەوساندنەوەی دەسەڵات و ئەو هەموو ناحەقییەتان لە بیر نەچێت، نەهێڵن لە ڕێی چەند کەسێک کە لە ژێرەوە پەیوەندیان لەگەل دەسەڵات هەیە و بەرژەوەندییان هەیە، میلەت سارد بکەنەوە و خەڵکە نارازییەکە پەرتەوازە بکەن.
هەر کەس و گروپێک نارازییە لەم دەسەڵاتە، ئەوا دەبێت بەرژەوەندی میلەت لە پێش هەموو شت ببینێت و دەنگی نارەزایی بەرز بکاتەوە، هەر گروپ و لایەن و کەساتەتییەکی نارازی هەیە ئەوا با پێکەوە هەمویان خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن و ئێمەش وەک هاوڵاتییەکی ئەم هەرێمە لەگەڵیان دەبین و لەگەڵ خەڵکی خۆمان دەبین.
وە لێرەوە بە هەموو لایەکی ڕادەگەێنین کە هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێ دەکات و دەیکەینە هەفتەی روخانی ئەم دەسەڵاتە.
هەمووان پێکەوە بەرەو یەک ئامانج، ئامانجی گەورە، ئامانجی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتەی کە ٢٩ ساڵە هاوڵاتی هەرێم دەچجەوسێنێتەوە و زوڵم لە خەڵک دەکات.
خۆپیشاندان بۆ داوای مافی خۆتە،نەک مافی کەسی تر... خۆپیشاندان لەبەرخاتری خۆتە، نەک لەبەرخاتری کەسی تر... خۆپیشاندان بۆ ئەوەیە خۆت و خێزانەکەت و منداڵەکانتان ژیانێکی خۆشتریان هەبێت، نەک لە پێناو حیزب و لایەنی تر.
پێویستە هاولاتی ئاسایی، فەرمانبەر و موچەخۆر، کاسبکار و خەلکانی ناوبازار، گەنجانی بێ بەش لە سەروەتی ئەم هەرێمە و پیرو خەلکانی بەتەمەنی بە ئەزمونی ئەم هەرێمە، ژنان و کچان لەبپاڵ پیاواندا، هەمووان پێکەوە با ئامادە بین بۆ هەفتەی داهاتوو. هەفتەی هەڵبڕینی دەنگمان و بێدەنگنەبوون لە مافی خۆمان.
PM:06:33:30/05/2020
ئهم بابهته 11640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت