ته‌ندروستیی عیراق ئامارێكی نوێی توشوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ 306 كه‌س دیكه‌ له‌ شاره‌كانی باكور  و ناوه‌ڕاست و باشور، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ی ئایاری 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق بڵاویكره‌وه‌ كه‌ 306 توشبوی نوێی كۆرۆنا له‌ پارێزگاكانی عیراق تۆمار كراون.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ 10 توشبوی دیكه‌ش له‌ شاره‌كانی به‌غدا و كه‌ربه‌لا و واست و میسان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كۆی گشتیی توشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق بۆ شه‌ش هه‌زار و 179 كه‌س زیادی كردوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 110 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و 195یش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.


PM:05:26:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت