بۆماوه‌ی دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو له عیراق راده‌گه‌یه‌ندرێت
وێستگه نیوزـ
كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی نیشتمانیی عیراق له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه له سبه‌ینێوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو رابگه‌یه‌ندرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سایته عیراقییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی نیشتمانیی عیراقدا هاتووه كه دیراسه‌ی ئه‌وه بكرێت له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 31ی ئایاری 2020ه‌وه، قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ جێبه‌جێ بكرێت.
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كێك له بڕگه‌كانی كارنامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه تاوتوێی ئه‌وه بكرێت قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی زۆرترین ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تۆمار كرا كه 416 كه‌س بوون، به‌گشتیش له عیراقدا پێنج هه‌زار و 873 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 185 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.
PM:04:13:30/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 6348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت