داوای جیابوونەوە لەهاوسەرەکەی دەکات
دێریك چاوڤین و هاوسه‌كه‌ی
وێستگه نیوز- ڕه‌وا مه‌حمود- ABC News
هاوسه‌ری دێریك چاوڤین، ئه‌و پۆلیسه‌ی كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ڕه‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكای، داوای جیابوونه‌وه لێی پێشكه‌شی دادگا ده‌كات.
پێشتریش میدیاكانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند، كه ئه‌و پۆلیسه‌ی بۆماوه‌ی هه‌شت خوله‌ك و 46 چركه ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر ملی جۆرج فلۆید دانا‌و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی، له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری مینیاپۆلسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
پێگه‌ی ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مریك له هه‌واڵێكدا ئاشكرایكرد، هاوسه‌ری (دێریك چاوڤین) پارێزه‌ره‌كانی ڕاسپاردووه بۆ پێشكه‌شكردنی داوای جیابوونه‌وه به دادگا و كۆتاییهێنان به ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆلیسه بكوژه‌دا. شایه‌نی باسه هاوسه‌ره‌كه‌ی دێریك له ڕابرددودا وه‌ك شاجوانی ئه‌و شاره ده‌ستنیانكراوه كه مێرده‌كه‌ی تاوانه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجامداوه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌ك كه تیایدا پۆلیسێكی ئه‌مریكی له‌كاتی ده‌ستگیركردنی پیاوێكدا ئه‌ژنۆی خستوه‌ته سه‌ر ملی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه قوربانیه‌كه پێش گیانله‌ده‌ه‌ستدانی چه‌ند جارێك ده‌ڵێت: "ناتوانم هه‌ناسه بده‌م"، به‌ڵام پۆلیسه‌كه ئه‌ژنۆی لانابات و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات.
بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت خۆپیشاندان و توند‌و تیژی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه له شاری مینیاپلیسی سه‌ر به ویلایه‌تی مینیسۆتای ئه‌مریكا.
هــ. ر
PM:02:00:30/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 5708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت