نەخۆشخانەی شۆڕش بڕیارێكی نوێی دەركرد


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی شۆڕش بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوەو وەك لە رێنماییەكان هاتوە بەهیچ جۆرێك رێگا بەسەردانیكردنی نەخۆش نادرێت.

د. چالاك قەشانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایگەیاندووە، بەهەموو شێوەیەك سەردانی كردنی نەخۆش رێگەپێنەدراوە، هەر هاوڵاتییەك بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەكە بكات پێویستە دەمامك بەكار بهێنێت و پابەندی رێنماییەكان بێت، بەدەر لەوە رێگای چونە ژورەوەی پێنادرێت.

ماوەی دوو هەفتەیە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێراتر لەهەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوە بەتایبەتیش لەهەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی.


PM:03:57:29/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت