ئیمارات شەش تەن هاوكاری كۆرۆنای گەیاندە كوردستان
بەشێك لەپێداویستییەكان
وێستگە نیوز-
میرنشینی عەرەبی یەكگرتوو (ئیمارات) شەش تۆن هاوكاری و پێداویستی پزیشكی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنای گەیاندە شاری هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی دوێنێ میرنشـینی عەرەبی یەكگرتوو (ئیماڕات) 6 تۆن لە هاوكاری و پێداویستی پزیشكی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ پێشكەش بە هەرێمی كوردسـتان كرد، ئەوانیش سوپاسی گەل و حكومەتی ئیماڕاتیان كردووە بۆ یارمەتی و دۆستایەتی بەردەوامیان لەگەڵ گەل و حكومەتی هەرێمی كوردسـتان.
ماوەی دوو هەفتەیە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێراتر لەهەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوە بەتایبەتیش لەهەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی.
PM:02:15:29/05/2020
ئهم بابهته 1692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت