مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ كۆده‌بێته‌وه‌



وێستگه‌ نیوز-

وابڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان تایبه‌ت به‌ چه‌ند پرسێكی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق كۆببنه‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سایتی‌ وێستگه‌ نیوز له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بڕیار له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌ده‌ن.

هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وێستگه‌ نیوز، كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حزبه‌كه‌ ده‌بێت و چه‌ندین ته‌وه‌ری‌ تر له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ دۆخی‌ كۆرۆناو پاڵپشتیكردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانیان و بارگرژییه‌كانی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی‌ كه‌ له‌ئێستادا له‌ ڕاگه‌یاندن و سۆسیال میدیاوه‌ زۆرترین قسه‌ی‌ له‌سه‌ره‌.

پێشتر د. ئاراس حەسۆ میرخان، بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندبوو، دوای دەستپێكردنەوەی دەوام، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پارتی و یەكێتی بە ‌هەماهەنگی  رۆژێك دیاری دەكەن بۆ ئەوەی پێكەوە كۆببنەوە، ئەمەش بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی نێوانیانە و روونیكردەوە "ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە گرنگی زۆری هەیە، بۆ ئەوەی پێكەوە باسی گلەییەكانی خۆمان بكەین و چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزینەوە، بۆیە پێویستە كۆبوونەوە بكرێت و مەرجیش نییە هەموو كێشەكان بە یەك جار چارەسەر بكرێن، لەبەر ئەوەی بۆچوونی جیاوازمان لە زۆر شتدا هەیە".

میرخان وتویەتی "پێویستە شەڕی ڕاگەیاندن ڕابگیرێت و ناكرێت بۆچوونی حیزبی خۆمان بخەینە ناو حكومەت، بۆیە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە، هەفتەی داهاتوو یەكێتی و پارتی پێكەوە كۆدەبنەوە".


PM:12:51:29/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو