دانا جه‌زا عه‌لی كاتب: كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌ر د. فواد حسێنه
وێستگه نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاشكرای كرد" تا ئێستا به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق د.فوئاد حسێنه".
دانا جه‌زا عه‌لی كاتب، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، ڕایگه‌یاند هیچ لایه‌نێكیش به‌فه‌رمی د. فوئاد حسێنی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌یدا په‌یوه‌ندی به‌و داواكارییه‌وه هه‌یه كه نابێت وه‌زیرێك له‌كابینه‌ی پێشووتر وه‌زیربوبێت دوباره پۆستی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرێته‌وه.
هاوكات دانای جه‌زا عه‌لی كاتب، رونیده‌كاته‌وه كه مه‌له‌فی ناردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن د. فواد حسێنه‌وه وه‌ك كارتێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌كاردێت.
ده‌شڵێت" ئه‌وه یاسا با مه‌له‌فه‌كه‌ی هه‌ڵده‌نه‌وه و ئێمه‌ش هیچ كاتێك پاڵپشتی له كه‌سێك ناكه‌ین كه مه‌له‌فی هه‌بێت یان گه‌نده‌ڵی كردبێت، وه له‌ناو ئێمه‌شدا شتی وا نه‌بووه به‌تایبه‌تی كورده‌كان، هیچ نوێنه‌رێكی كورد تا ئێستا نه‌مان دیووه مه‌له‌فێكی هه‌بێت یان كێشه‌یه‌كی وای هه‌بێت،لای ئێمه‌ش قبوڵكراو نابێت كه لایه‌نه‌كان سه‌ربه‌خۆو به مه‌زاجی كه‌سی كاندیده‌كانی ئێمه ڕه‌تبكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت و جێی گفتوگۆ بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه گفتوگۆی ده‌كه‌ین وه هه‌تا ووتویانه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی لای كورد بێت ، پاره ده‌نێرن بۆ هه‌رێم، ئه‌وه هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌درا به‌كورد، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئێمه ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و كاندیده‌ی كه براده‌رانی یه‌كێتی پێشنیاری ده‌كه‌ن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد، وه ئه‌وانیش (یه‌كێتی) ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و كاندیده‌ی ئێمه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه. "
دانای جه‌زا ده‌شڵێت" بڕیار بوو پێش جه‌ژن دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌و چه‌ند وه‌زیره بێنه په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی بده‌نێ، به‌ڵام زیاتر ڕێك نه‌كه‌وتنی ماڵی شیعه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ، ئه‌مه دواكه‌وت بۆ دوای جه‌ژن، به‌ڵام وای بۆده‌چم نزیكه‌یی له‌نێوان ده ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ته‌كانی كورد، یه‌كلایی بۆته‌وه ، وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی داد بۆ "براده‌رانی" یه‌كێتی یه وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه وه كاندیدی ئێمه تا ئێستا بۆ ئه‌و پۆسته دكتۆر "فوئاد حسێن- ه."
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی د.فوئاد حسێن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، دانا جه‌زا ده‌ڵێت" ئه‌مه دوو سیناریۆی هه‌یه. سیناریۆی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌نگ نه‌هێنێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه به دوور ده‌زانیین . به ڕێكه‌وتنی سیاسی ده‌بێت هه‌ركات ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی ڕێكه‌وتنه سیاسیه‌كه ئاماده‌یه كاندیده‌كه‌ی خۆمان ده‌چێته په‌رله‌مانه‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه وه‌كو كاندیه‌كانی تر ده‌نگ ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ربێت له‌وه ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه "لكل حادپ حدیپ" به‌دڵنیاییه‌وه پارتی خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌یه و خه‌ڵكی به‌تواناشی هه‌یه و كێشه دروست نابێت به‌ڵام وه‌كو "مه‌بده‌ئیه‌ن" كاندیدی ئێمه هه‌تا ئێستا هه‌ر دكتۆر فوئاد حسێن- ه به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی."
هه‌روه‌ك ده‌شڵێت" ئێمه ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و كاندیده‌ی كه براده‌رانی یه‌كێتی پێشنیاری ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و كاندیده‌ی ئێمه ".
AM:11:02:29/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 41264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت