كۆرۆنا زه‌فه‌ری به شۆخه‌كه‌ی سوپای جل سپی برد
وێستگه نیوزـ
به‌ناوبانگتری خانمه پزیشكی شۆخوشه‌نگی عيراق كه پله‌ی سه‌ربازیی هه‌یه، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
لاپه‌ڕه‌ی عه‌لی خالیدی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام كه میدیاكاره له كه‌ناڵی شه‌رقییه و به‌رنامه‌ی "سوپای جل سپی" پێشكه‌ش ده‌كات ئاشكرایكرد كه خانمه پزیشكه شۆخه‌كه‌ی عێراق به‌ناوی (شه‌هد حامد جواری) توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
شه‌هد كه له هه‌مانكاتدا میدیکارە و پله‌ی سه‌ربازیشی هه‌یه و ئه‌فسه‌ره به پله‌ی مولازم، هاوكاری خالید-ی پێشکەشکار بووه له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌دا و دوای توشبونی به كۆرۆنا بۆ به‌شی چاودێریی ورد لە نەخۆشخانە گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌و خانمه پزیشكه له‌گه‌ڵ خالیدی پێشكه‌شكار بۆ تۆماركردنی زنجیره‌كانی به‌رنامه‌ی "سوپای جل سپی" سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و نۆرینگ و ئه‌و كه‌سانه‌شی له ماڵه‌وه كردوه كه له ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه.
خالید خانمه پزیشكه‌كه‌ی به ژنێكی ئازا و دڵسۆز و پاك وه‌سفكردوه كه چاونه‌ترسانه چوه‌ته ناو توشبوه‌كان و لێیان نزیكبوه‌ته‌وه و سه‌ری سڕیون و منداڵه توشبوه‌كانی له‌باوه‌ش كردوه و گه‌وره‌كانیش ماچ كردوه.
PM:11:01:28/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 24232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت