وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم: هاوڵاتیان پابه‌ند نین و مه‌ترسیی بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری دەدات لەوەیڕەچاونەکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستیی لەلایەن هاوڵاتیانەوە مەترسییەکانی کۆرۆنا زیاتر دەکات و دەشڵێت بەشێک لە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا، د. سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم، ڕایگەیاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بوه‌ته‌وه و به‌شێك له هاووڵاتیان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ناكه‌ن، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر بووه.
وەزیری تەندروستیی هەرێم له میانی پێشوازی كردنی له شاندێكی ئیمارات ئه‌و هۆشدارییه‌ی دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئایاری 2020، بڕی حەوت تۆن پێداویستیی پزیشكی و هاوكاریی ته‌ندروستی حكومه‌تی ئیماراتیان گەیاندە حکومەتی وەزارەتی تەندروستیی.
د. سامان وتیشی، به‌راورد به مانگی ئازار و نیسانی رابردوو، بڵاوبوونه‌وه و تهشهنهسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بووه و مەترسییەکان زیاتربوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و لەماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 80 حاڵەتی نوێی توشبون به ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
PM:09:36:28/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 11124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت