بكوژی گەنجەكەی سلێمانی دەستگیركرا


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بكوژی گەنجەكەی شاری سلێمانی دەستگیركرا و ئێستا راگیراوە.

عەمید ئاسۆ شێخ تەھا، بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلیمانی ڕایگەیاندووە، بكوژی ئەو گەنجەی ٢٦ی ئەم مانگە لەنزیك پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری دایك لەسلێمانی كوژرا، دەستگیركراو لەئێستادا لەلای ھێزەكانی پۆلیس ڕاگیراوە.

دوێنێ نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، شەوی 26ی ئایار لەناوچەی دەباشان چەند گەنجێك لەوێ بوون و كاتێك هەستاون بڕۆن ئوتومبیلێكی دیكەش هاتووە و لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە.

ناوبراو روونیكردەوە "لەكاتی دەمەقاڵێكەدا كوژراوە بەچەقۆ چووە بۆ كەسێك لەنێو ئوتومبیلەكەی دیكە كە دابەزیوە و بكوژیش دەمانچەی پێ بووە دوو فیشەكی تەقاندووە و فیشەكێك بەر گەنجەكە كەوتووە و تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".


PM:07:17:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 27244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت