پێشمەرگەیەكی دیموكرات دوای 28 ساڵ زیندانی ئازادكرا

‌عوسمان مستەفاپوور

وێستگە نیوز-
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگەیاند، پێشمەرگەیەكیان دوای 28 ساڵ لە زیندانی گەڕایەوە بۆ پێشمەرگایەتی و خۆیشی دەڵێت، وەك پێشمەرگەیەك درێژە بە خەبات دەدات.

سایتی رەسمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاویكردەوە، عوسمان مستەفاپوور دوای ٢٨ ساڵ زیندانی و خۆڕاگری لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، گەڕایەوە لای بنەماڵەكەی و لەلایەن دەستەیەكی پایەبەرزی حیزبەوە  پێشوازی لێكرا.

ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی 2019 عوسمان مستەفاپوور تەمەن 53 ساڵ، خەڵكی پیرانشارو زیندانی دێرین كە ماوەی زیاتر لە ٢٨ ساڵ لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا بوو، گەڕایەوە نێو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و لەلایەن دەستەیەكی  بەرزی حیزبی دیموكراتەوە پێشوازی لێكرا.

عوسمان مستەفا پۆر رایگەیاندووە "من وەك پێشمەرگەیەك لە سەنگەری خەباتدا بوومەو لێرەوە هاتومەتەوە ناو حزبی دیموكرات و هەتا بەو پەڕی شانازیەوە درێژە بە خەبات بدەم".

عوسمان مستەفا پوور، لە ساڵی 1992 لە ناوچەی (تەرگەوەڕ)ی ورمێ دەسبەسەر و دواتر بە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە حیزبی دیموكرات و شەڕ بە دژی ڕژێم" سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركرا، بەڵام سزاكە لە دیوانی باڵای ئێران بە دوو حوكمی ٢٥ ساڵ و ١٠ ساڵ زیندانی گۆڕدرا.




PM:06:12:28/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 2476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو