"خۆشحاڵی خوێندكاران و كه‌سوكارییان بەده‌رچوونی گشتی له داهاتوودا ده‌بێت به كاره‌سات بۆ كۆمه‌ڵگه"
د. كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
وێستگه نیوز ـ
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی پسپۆڕی بواری پسپۆڕی بواری ده‌روونی و مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت، خۆشحاڵی خوێندكاران به ده‌رچوونی گشتی وه‌ك ده‌رزییه‌كی به‌نج وایه بۆ ئه‌وان، به‌ڵام له‌داهاتوودا ده‌بێت به كاره‌سات بۆ كۆمه‌ڵگه.
د. كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی، سه‌باره‌ت به بڕیاری ده‌رچوونی گشتی به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "هه‌ر دوو بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری خوێندنی باڵا بڕیارێكی ناچارییه به ره‌چاوكردنی بارودۆخه‌كه هۆكارو پاساوی خۆشیان هه‌یه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی خراپه، لێكه‌وته‌كانی خراپه، یه‌كه‌م شت له ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی، نزیكه‌ی چوار ساڵ پێش ئێستاش بایكۆت بوو جاری وابووه دوو مانگ بۆ سێ مانگی خه‌یاندووه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، خوێندكار هه‌یه گه‌یشتوه‌ته پێنج و شه‌شی بنه‌ڕه‌تی كه‌چی تا ئێستا بنه‌ماكانی كۆكردنه‌وه و لێده‌ركردن و پیته‌كان فێر نه‌بووه، ئه‌مه كاره‌ساته شه‌ش ساڵ، حه‌وت ساڵی تر دێته زانكۆ، ئێمه چی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین؟ كاتێك ئه‌و خوێندكاره به‌و بایكۆته‌دا رۆیشتووه و ئه‌مساڵیش به‌و لافاوه كه‌وتووه، مانای وایه 40% بابه‌ته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه".
د. كه‌ریم وتیشی: "له زانكۆش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێویستبوو بخوێنرێن، ساڵانی پێشوو به‌هۆی بایكۆته‌وه له‌ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ ئه‌مساڵیشدا بێت كه زۆر بابه‌ت نه‌خوێنراوه، من وه‌ك مامۆستایه‌ك له‌ناو بواره‌كه‌م ده‌ڵێم ده‌بێت قۆناغی یه‌كه‌م ساڵه‌كه دوو كۆرسه 30 هه‌فته بخوێنرێت،به هه‌مووی 10 هه‌فته‌یان نه‌خوێندووه كه ئه‌مه‌ش مانای وایه 60% بابه‌ته‌كانیان ماوه، كۆرسی دووه‌م یه‌ك وشه‌یان نه‌خوێندووه، چۆن كۆرسێك بۆ دوو كۆرس حساب ده‌كرێت؟! قۆناغه‌كانی تریش 17-18 هه‌فته‌یان خوێندووه له كۆی 30 هه‌فته، به نزیكه‌یی 40 % بابه‌ته‌كانیان نه‌خوێندووه، ئێستا ده‌یگوازیته‌وه بۆ قۆناغێكی تر ئه‌مه مه‌ترسیداره، ئه‌مه هه‌مووی درز و كه‌لێن و ده‌لاقه‌یه له‌بواری زانست".
هه‌روه‌ها د. كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له په‌یامه‌كه‌ی جه‌نابی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت به راپۆرتی زانستی میكانیزمی تر، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زانكۆ باشه كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانكۆ ئیتر راپۆرتی زانستی چی؟! راپۆرتی زانستی ئه‌وه‌یه كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌یگوازێته‌وه، كاتێك خوێندكار ده‌هاته‌وه ناو پۆل ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كرد ده‌رده‌كه‌وت كه ئه‌مه هی خۆیه‌تی یان نا، به‌ڵام ئێستا خوێندكار هه‌ر به ئیمه‌یڵی بۆت ده‌نێرێت، كێ ده‌ڵێت مامۆستایه‌ك بۆی نه‌نوسیووه من چۆن دڵنیا بم و نمره‌ی بده‌مێ كه ئه‌مه خۆی نوسیوویه‌تی؟!".
"ئه‌مه سیسته‌می پۆڵۆنیاكه‌یه كه بۆ ئێمه‌یان دروستكرد به‌داخه‌وه له وڵاتانی ئه‌وروپا بازاڕی هاوبه‌ش و زانكۆكان هه‌مووی بوون به‌یه‌ك ئه‌مه سیسته‌مه‌یان دانا بۆ ئه‌وه‌ی كه خوێندكارێك له فه‌ڕه‌نسا وه بچێت بۆ ئیتاڵیا یان هه‌ر وڵاتێكی تر كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت كه ("كردیته-یه‌كه‌یه"). به‌ڵام لای ئێمه ناتوانرێت ئه‌وه بكرێت تا ئێستا "كریدته‌كانی" 50% نه خوێندووه به‌تایبه‌تی قۆناغی یه‌كه‌كان باشه چۆن ده‌كرێت ئه‌م 50 % بگوازیته‌وه بۆ قۆناغی دوو كه له 100% ده‌خوێنرێت كه ده‌بێت 150%؟! ئه‌م خوێندكاره چۆن ته‌حه‌مولی ئه‌مه ده‌كات؟! بۆی ناكرێت ئایا بۆی ده‌كه‌ن به سێ كۆرس؟! ئه‌مه كێشه‌یه‌یه‌كی تره لای ئێمه مامۆستا نازانێت ئه‌م سیستمه چۆنه و "كردیته‌كان" چۆن داده‌نرێت، ئێمه زۆر گفتوگۆمان له‌سه‌ری كرد به‌ڵام فه‌رزیان كرد به‌سه‌رماندا، به‌ڕاستی بۆ وڵاتی ئێمه نابێ ئه‌مه"، د. كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی وای وت.
له‌كاتی راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌دا، له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا وه‌زیری جخوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان وتی: "له‌به‌ر دۆخی سایكۆلۆجی و ئابوری و ته‌ندروستی هه‌رێم له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌و بڕیاره‌یان داوه".
به‌ڵام د. كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی ده‌ڵێت: "دۆخی سایكۆلۆجی ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌م ساڵه‌وه نیه، ساڵانی پێشووش هه‌مان دۆخی سایكۆلۆجی بێ مووچه‌یی و بێ كاره‌بایی و بێ خزمه‌تگوزاری هه‌مووی هه‌ر هه‌بووه، ئه‌مساڵ ته‌نها كۆرۆناكه‌ی هاتۆته سه‌ر، ڤایرۆسی كۆرۆناكه‌ش بینیمان به‌و شێوه‌یه نیه كه ئێمه زۆر لێی بترسین، ده‌بێت رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین به‌ڵام به‌و ترسناكیه نیه كه له ئه‌وروپادا هه‌یه، باشه ئه‌گه‌ر 12ی ئاماده‌یی بتوانن تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌توانن؟! مه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مان دۆخی سایكۆلۆجیان نییه؟! له‌به‌ر ئه‌وه دۆخی سایكۆلۆجی كوردستان جیاوازییه‌كی وای نه‌كردووه له‌م كۆرۆنایه‌دا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بچیته ناو بازاڕ به ئه‌ندازه‌ی 100 هۆڵی تاقیكردنه‌وه قه‌ڵه‌باڵغه، ئێ خۆ هه‌ر خوێندكاره‌كه‌یه و دۆخی سایكۆلۆجی ته‌واو نیه ئه‌وه‌تا له كافتریایه و جگه‌ره ده‌كێشێت و ده‌چێت بۆ بازاڕ به‌ڕاستی ئه‌مه پاساوێكی وا نیه تا بڵێیین ئه‌م تاقیكردنه‌وانه به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، ده‌كرا رێگه چاره‌ی تر هه‌یه بیانگرتایه، ئینجا تاقیكردنه‌وه سیسته‌م و پێوه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه جاری وایه 3 -4 مامۆستا له‌ناو پۆلدا چاودێری تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌چی خوێندكار غه‌ش-مان لێ ده‌كات. ئینجا ئێستا لیژنه‌ی په‌ڵپگرتن نیه، ئه‌گه‌ر خوێندكارێك ناڕازی بوو چۆن گوێی لێ ده‌گیرێت؟! لێره‌دا مامۆستا زیاتر خودی ده‌بێت بابه‌تی نابێت، ناشتوانرێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. ئینجا توێژینه‌وه زانستیه‌كان ده‌بێت به‌جۆرێك له بازرگانی له بازاڕه‌كاندا، به پله‌ی یه‌كه‌م خوێندكاره زیره‌ك و یه‌كه‌مه‌كان زیانمه‌ندده‌بن".
وتیشی: "جاری وایه به پۆینت یه‌كێك ده‌بێت به سێ یه‌م و كه‌سێك ده‌بێت به چواره‌م وردبینی نییه پرسیاره‌كان بابه‌تی نیین، زۆربه‌ی خوێندكاره‌كان توێژینه‌وه‌كانیان ته‌واو نه‌كردووه، هه‌ندێكیان ته‌تبیق-ییان نه‌كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان داخران، یه‌ك مامۆستا چۆن ده‌بێت چاره‌نووسی خوێندكارێك دیاری بكات، له‌وانه‌یه له بابه‌ته‌كانی تر ده‌وری دووه‌می تیدابێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوون خولی دووه‌می تێدانییه، ئێستا 20% تاقیكردنه‌وه‌یانكردووه، هه‌ندێك هه‌یه هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه چی لێبكه‌ین ئێستا چۆن ئه‌م نمره‌ی 20 ه ی بۆ ده‌كرێت به نمره‌ی 100 كه بابه‌ته‌كان هه‌مووی 3 به‌شی ماوه و تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه ئه‌مه كێشه‌ی زۆره له رووی زانستییه‌وه."
"ترسم له‌وه‌یه ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی كه به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت و به‌م بایكۆت و به‌م به‌زمه‌دا ده‌ڕوات، له‌داهاتوودا ده‌بێت به زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م، وه زیان له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌دات. ئێستا له كولیژه‌كه‌ی من مامۆستا په‌روه‌رده ده‌كه‌م ، ئاخر نیو مامۆستا په‌روه‌رده ده‌كه‌م چۆن مناڵه‌كه‌ی خه‌ڵكی بخه‌مه به‌رده‌ست؟! ئێستا هه‌یه 4 ساڵی كۆلێژیشی خوێندووه ، ئێمه نه‌مانتوانیووه مامۆستاكانمان په‌روه‌رده بكه‌ین، ئێستا چۆن به نیوه‌چڵی و به‌م هه‌ڵپڕوكاندنه بیكه‌ی به‌مامۆستا و مناڵ و نه‌وه‌ی داهاتووی بێت"، د.كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی وای وت.
د. كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت: "له هه‌مووی سه‌یر تر كه من به كاره‌ساتی ده‌زانم زۆربه‌ی خوێندكاره‌كان پیرۆزبایی له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شه‌كره وه‌زیره، ئه‌م خۆشحاڵییه وه‌كو ده‌رزییه‌كی به‌نج وایه بۆ ئه‌وان به‌ڵام له‌داهاتوودا ده‌بێت به كاره‌سات بۆ كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیستمه سه‌قه‌ته‌كه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كه ئێمه به پله‌ی یه‌كه‌م گرنگی به بڕوانامه‌یه‌ك و پارچه‌یه‌ك وه‌ره‌قه ده‌ده‌ین كه داومانه به‌خوێندكار و گرنگی به زانست و ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی ناده‌ین، له وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا و وڵاتانی تر هه‌ركه‌سێك به‌توانا نه‌بێت زانستی ته‌واوه‌تی پێ نه‌بێت، دكتۆراشی هه‌بێت له هیچ شوێنێك نانی ده‌ست ناكه‌وێت. ساڵانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت له‌وانه‌یه به‌كالۆریۆسێ وه‌ربگیرێت و دكتۆرایه‌ك وه‌رنه‌گیرێت، به‌ڵام لای ئێمه به‌س بڕوانامه‌یه‌كی ساخته‌شی پێبێت، كه دامه‌زرا وه‌ك ته‌ڵاقی مه‌سیحی وایه واته هیچ بزانێت و هیچ نه‌زانێت ئه‌و ده‌وام ده‌كات كه‌س نییه لێی بپرسێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن نییه، كه‌واته پاش ماوه‌یه‌كی تر دكتۆر و ئه‌ندازیار و پارێزه‌ر و مامۆستا هه‌مووی به‌نیوه‌چڵی ده‌خرێته ناو كۆمه‌ڵه‌وه ئینجا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینایه‌ك پایه‌كانی به‌هێز نه‌بێت قاتی دووه‌م و سێ یه‌م هه‌ره‌س ده‌هێنێت".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه‌ی باسی ده‌كه‌یت به‌ته‌نها له‌به‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه؟ د. كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی وتی" ئه‌مه ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌كان نییه، ده‌بێت مادده‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، ئێمه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین ده‌بێت به بنه‌مایه‌كی لاواز و درز و ده‌لاقه بۆ قۆناغه‌كانی تری خوێێندكار، ئه‌گه‌ر بایكۆتیش نه‌بێت هێشتا سیستمه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه كه خوێندكار‌و قوتابیه‌كانمان باش په‌روه‌رده بكه‌ین، خه‌تای ئێمه‌شی تیایه كه سیستمه‌كه‌یه من هه‌ر بارودۆخێك بێت باسی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر 27 ملیاریش وه‌ك ده‌ڵێن قه‌رزار بین، نه‌وت به‌رز بێته‌وه له‌وانه‌یه قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌ڵام زانست و رۆشنبیری قه‌ره‌بوو ناكریته‌وه".
د. كه‌ریم قه‌ره‌چاتانی، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر تۆ وه‌زیر بویتایه چیت ده‌كرد؟ ده‌ڵێت: "من ئه‌گه‌ر وه‌زیر بوومایه، چۆن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریانداوه پۆلی دوانزه تاقیكردنه‌وه بكه‌ن، هیچ چاره‌سه‌رێكی تر نییه چۆن له زانكۆ وه‌رده‌گیرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئاماده‌ییه‌كه‌ش به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ر خوێندكارێك مه‌ترێك له‌وه‌ی تر دووربێت، ئه‌م ماوه‌یه‌ی ماوه با بڵێن تا 1/8 هه‌مووی قه‌ره‌بووی پڕۆگرامی خوێندنه‌كه‌مان ده‌كرد، به‌مه‌رجێك ئه‌و رێنمایانه بكرێت بۆ پۆلی دوانزه، ده‌توانیین بیكه‌ین، بۆ چی بۆ ئه‌وانی تر نه‌توانیین بیكه‌ین؟! له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و سیستمه ئه‌لكترۆنیه‌مان چالاكتر ده‌كرد".
ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه وای لێهاتووه جۆره‌ها خه‌ڵك ده‌ستوه‌ردان ده‌كات، خۆمان ماندوو كرد به‌سیسته‌می ئه‌لكترۆنی و محازه‌ره‌مان حازر كرد، كه‌چی له‌ولاوه ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێر كردن دێت لێدوان ده‌دات و ده‌ڵێ وه‌كو پیاوه‌تی به ئاوی حه‌مامه‌وه بكات وه‌ڵا ئه‌لكترۆنی داخڵ لانیه، ئێ خوێندكار هه‌مووی بایكۆتی كردووه، جۆین-ی نه‌كرد، ئه‌مه فه‌رمانی وه‌رزاره‌تی خوێندنی باڵایه ئه‌م ئه‌لكترۆنییه، كه‌واته ئیشه‌كه‌ی لێ تێك داینه‌وه، كه وه‌ك هاوكاریه‌ك و پاڵپشتێك بوو بۆ خوێندكاره‌كان، له‌ولاوه ئه‌و به‌ڕێزه كردی به پیاوه‌تی خۆی نازانم ئه‌مه چ لێدوانێكه؟! یان ده‌ڵێت وا هه‌وڵیشمان داوه هه‌ر تاقیكردنه‌وه نه‌هێڵین، ئه‌مه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌مان عه‌قڵیه‌تی وابیر ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆی كه ئیشی هه‌موو ئێمه‌ی تێك دایه‌وه خوێندكار 80% زیاتر جۆین-ی كردبوو، به‌ڵام له‌دوای لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و هه‌مووی كانسڵی كرده‌وه، وتیان به‌شداری ناكه‌ین مادام داخڵ نابێت، ئێ ئه‌م پاشا گه‌ردانیه چی لێ دروست ده‌بێ؟!".
قه‌ره‌چه‌تانی ئه‌وه‌شی وت: "وه‌ك مامۆستای شاعیر هێمن ده‌ڵێت ماڵی دنیا وه‌ك چڵكی ده‌سته دێت و ده‌ڕوات، به‌ڵام زانست وه‌ك پاره نییه شتی مادی قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، زۆر وڵات ئیفلاسی كرد و كه‌وته‌وه سه‌ر پێی خۆی، خۆ ده‌زانم مووچه خۆرێك كه مووچه‌ی نه‌بێت چه‌ند به ئازاره من وه‌ك شتێكی ره‌مزی به‌كارم هێنا كه زانسته‌كه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، بیل گه‌یتس به عه‌قڵه‌كه‌ی خۆی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی داناوه به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو كه نه‌وتیان هه‌یه داهاتی هه‌یه، كه‌واته كه عه‌قڵه‌كه هه‌بوو مه‌عریفه‌كه هه‌بوو، داهێنانه‌كه هه‌بوو هه‌موو پاره‌ی دنیا دروست ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو پاره‌ی دنیا بیده‌ی به نه‌زانێك نازانێت چی لێ بكات ئه‌و به‌راورده‌م له‌وه‌وه هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه سامان وسه‌روه‌تی یه‌كه‌م عه‌قڵه ئێ ئه‌مه ده‌بێته هۆی داته‌پینی عه‌قڵ وه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن كه 20 ساڵه من هاوار ده‌كه‌م تا ئێستا بابه‌ته‌كانمان نابنه بیركردنه‌وه‌ی داهێنانه و بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه گرانه، له 2% هه‌مووی كه‌سێك داهێنه‌ره به‌ڵام له كوردستاندا له ملیونێكدا كه‌سێكمان نییه داهێنه‌ر بێت، ئه‌وه‌ش خه‌له‌لی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنه!".
د. كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی له‌قسه‌كانیدا وتی: "تا ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانیش باشترین پرۆسه‌ی خوێندن له عیراق و كوردستان بووه، به‌ڵام له‌دوای ته‌شه‌نه‌كردنی شه‌ڕی ئێران- عێراق ، داگیركردنی كوه‌یت و شه‌ڕی ناوخۆ و ڕووخاندنی سه‌دام و گرانی و ئابڵوقه، وای لێهاتووه ڕۆژ به ڕۆژ ئاستی خوێندن دابه‌زیووه، بۆیه‌داهێنه‌ره‌كانمان یان سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت یان له‌ماڵه‌وه پاڵ كه‌وتن، ئینجا به‌داخه‌وه ئێمه سیستمێكمان هه‌یه ، هه‌رچیه‌ك زانست و سه‌قافه‌تی پێ بێت و داهێنه‌ر بێت دژایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌حمه‌د زوهه‌یل قسه‌یه‌كی زۆر جوانی هه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له ئێمه عاقڵتر و زیره‌كتر نیین، به‌ڵام له‌وێ كه‌سێك كه‌وتبێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵی بگرن وبیخه‌نه سه‌ر پێ، به‌ڵام لای ئێمه كه‌سێك زیره‌ك و بلیمه‌ت بێت،گه‌له‌كۆمه‌كی لێ ده‌كه‌ن تا ده‌یخه‌ن " ئه‌و په‌یوه‌ندی به عه‌ڵیه‌تی سیاسی و ئیداره‌وه هه‌یه، هه‌رچی داهێنه‌ر بێ له‌م كوردستانه و عیراقه دژایه‌تی ده‌كه‌ن. چونكه له‌سه‌ره‌وه هیچی پێ نییه نایه‌وێت له‌خوار خۆیه‌وه هه‌موو ڕۆژێك عه‌یب و عاره‌كانی دووباره بكاته‌وه ،وه په‌یوه‌ندی نه‌ك هه‌ر به داته‌پینی دۆخی سیاسیی و ئابوری به‌ڵكو په‌یوه‌ندی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه هه‌یه له عێراق و كوردستان. ئه‌گینا جاران وا نه‌بوو."
له دوا به‌شی قسه‌كانیدا د.كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی سه‌باره‌ت به جیلی داهاتوو ده‌ڵێت: "من ده‌مێكه وتوومه جیلێك به‌ڕێوه‌یه به‌ڕاستی ئه‌وه‌شی كه بونیاد نراوه تێكی ده‌دات، ئه‌گه‌ر بڕۆن سه‌یری سۆشیاڵ میدیا و فه‌یسبوك و میدیا و قوتابخانه‌و زانكۆكانمان بكه‌ن، خوێندكارم هه‌یه نازانێت ناوی خۆی بنوسێت، نازانێت به كوردییه‌كی باش بنوسێت دوای دوانزه ساڵ به‌كوردی خوێندن، وه‌ڵڵاهیی كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه مه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی دڵسۆز ، سه‌ركردایه‌تیه‌كی دڵسۆز سه‌رله‌نوێ له ره‌گ و ڕیشه‌وه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئێمه هه‌میشه گله‌یه‌كه‌مان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه‌له ساڵی 1992 وه هه‌وڵی بدایه، ئێستا جیلێكی 28 ساڵ ده‌زانی چی به‌رهه‌مێكی ده‌بوو؟! ئه‌گه‌ر به په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست بكرایه، ئێستا له گه‌ڕه‌كێكدا نابینی دووان له‌گه‌ڵ یه‌كدا ڕێك بێت ، ئه‌م ئه‌و سوك ده‌كاتن ه ڕه‌مز و نه هێما و نه مێژوو مان ماوه، هه‌مووی یه‌كترمان ڕه‌ت كرده‌وه ، هه‌موومان كراین به دوژمنی یه‌كتری . جیلێكمان په‌روه‌رده كردووه كه به‌رامبه‌ر قبوڵ ناكات، دۆڕان قبوڵ ناكات ، به‌زه‌یی به كه‌سدا نایه‌ته‌وه، ڕێزی پیرۆزییه‌كانی خۆی ناگرێت، لێبورده‌ی نیه، نه به‌زه‌یی به ئاژه‌ڵدا دێته‌وه ئیتر نازانم قیمه‌كان شێواون ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی په‌یوه‌ندی به‌و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه هه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستاندا گوزه‌ر ده‌كات كه به‌داخه‌وه‌له هه‌رێمی كوردستاندا مرۆڤی نه‌گونجاو له شوێنیگونجاودا داده‌نێن وه هه‌مووشی له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی دانراوه له جومگه هه‌ستیاره‌كان كه بڕیاریان به‌ده‌سته، ئه‌وه‌شی كه حزبی نه‌بێ و لێیانه‌وه نزیك نه‌بێبه‌ڕایتی په‌راوێز خراوه و هیچی به‌ده‌ست نیه ته‌نها قسه‌ی زلی بۆ ماوه‌ته‌وه، قسه‌ش هیچ ناكات".
هــ. ر
AM:11:22:28/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 8828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت