دوكان.. به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
دیمه‌نێك له رووداوه‌كه
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له قه‌زای دوكان، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا كه هه‌ردووكیان عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی قه‌زای روومادین.
رادیۆی فه‌رمی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئایاری 2020، له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا كه ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له نزیك بنكه‌ی هاتوچۆی دوكان وه‌رگه‌ڕاوه، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ردووكیان عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی قه‌زای روومادی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبارن.
رووداوه‌كه زیانێكی زۆری ماددیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ستوونێكی كاره‌بای رووخاندووه، هه‌روه‌ها زیان به‌ر خانوویه‌ك كه‌وتووه.
هــ. ر
AM:10:07:28/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت