واشنتۆن: ئێران رێككهوتنمان لهگهڵ نهكات تووشی داڕمانی ئابووری دهكهین
وێستگه نیوز ـ
نوێنەری ئەمریکا تایبەت بە کاروباری ئێران رایگەیاند، "تەنیا یەک هەڵبژاردە لەبەردەم ئێراندا هەیە، یان ئەوەتا دەبێت لەگەڵمان رێکبکەوێت یان تووشی داڕمانی ئابوری دەکەین".
برایان هۆک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، ئەو سیاسەتی فشارەی دۆناڵد ترەمپ پەیڕەویدەکات، دوو هەڵبژاردە دەخاتە بەردەم ئێران، یان ئەوەتا لەگەڵ ئەمریکادا رێکبکەون، یان دەبێت خۆیان ئامادەبکەن بۆ داڕمانی ئابووری.
چوارشەممەی پێشوو، ئەمریکا کۆمەڵێک سزای بەسەر ئێراندا سەپاند، کە نۆ کەسایەتی وڵاتەکەی کردووە بە ئامانج، لەوانەش، عەبدول رەزا رەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ سێ قەوارەی دیکە، ئەمەش لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێران بە شکستی سزاکانی پێشوتری ئەمریکا لەقەڵەمدراوە.
هاوکات، ئێران چەندین جار داوای لابردنی ئەم سزایانەی لە ئەمریکا کردووە بەوپێیەی بەربەست لەبەردەم بەدەستهێنانی دەرمان و چارەسەری کۆرۆنادا بۆ وڵاتەکەیان دروست دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوە ئاگادارکردووەتەوە، پێویستە لێپێچینەوە لە واشنتۆن بکرێت لەسەر ئەم کارانەی.
هــ. ر
AM:09:07:28/05/2020
ئهم بابهته 3872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت