به‌ڤیدیۆ..شه‌ڕی ناو فڕۆكه‌یه‌ك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه
وێستگه نیوزـ
له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كی روسیا، شه‌ڕێكی توند له‌نێوان دوو سه‌رنشین رویدا و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو یه‌كێك له سه‌نشینه‌كان رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنای پێشێل كردبوو.
فڕۆكه‌كه له شاری سوچی به‌ره‌و مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا به‌ڕێكه‌وتبوو، به‌ڵام له‌كاتی نیشتنه‌وه‌دا یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان رێوشوێنه‌كانی خۆپاراستنی له ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشێل كردبوو، ئه‌وه‌ش وایكرد كه سه‌رنشینێكی دیكه تووشی ده‌مه‌قاڵه بێت له‌گه‌ڵیدا.
ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو سه‌رنشینه و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێوشوێنه‌كانی خۆبه‌دوورگرتن له‌یه‌كتر، وایكرد كه ئه‌و دوو سه‌رنشینه به توندی له‌یه‌كتر بده‌ن.
PM:07:58:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 5412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت