والیی عیراقی سه‌ربه‌ داعش كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركرا

‌حاجی تەیسیر

وێستگه‌ نیوزـ

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق كوژرانی (حاجی ته‌یسیر) والیی رێكخراوی داعشی راگه‌یاند و ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی ئه‌و رێكخراوه‌شی راگه‌یاند كه‌ به‌مدواییه‌ له‌ سوریاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ عیراق.

عه‌میدی یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست دژه‌ تیرۆری عیراق دوای ده‌ستگیركردنی عه‌بدولناسر قه‌رداش، جێگری به‌غدادی وایكردووه‌ والی داعش به‌ناوی موعته‌ز نومان جبوری ناسراو به‌ (ئه‌بو ته‌یسیر) بكوژرێت.

ئه‌بو ته‌یسیر یاریده‌رده‌ی رێكخراوی داعش بووه‌ بۆ كاروباری ولایه‌ته‌كان و به‌رپرسی سه‌رجه‌م پلاندانان و هه‌ماهه‌نگیی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بووه‌ له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ جوبری له‌ گورزێكی فڕكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌ی دیرئه‌لزور له‌ سوریا به‌پێی زانیاریی وردی هه‌واڵگری كوژراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی داعشی راگه‌یاند كه‌ له‌ سوریاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كداره‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌لبوعه‌بیدی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی رومانه‌ له‌ قه‌زای قائیم ده‌ستگیركراوه‌.

چه‌كداره‌كانی داعش له‌ سوریا مه‌شق و راهێنانی پێكراوه‌ و به‌شداریشی له‌ شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌سه‌ر سنوری عیراق و سوریا كردوه‌.


PM:05:02:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو