رۆژنامەیەکی بەریتانیا هۆشداری لە گەڕانەوەی داعش بۆ عیراق و سوریا دەدات


وێستگه‌ نیوزـ

رۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانیا پێشبینیی ده‌كات له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا داعش بگه‌ڕێنه‌وه‌ عیراق و سوریا و وڵاتانی خۆرئاواش ئه‌مجاره‌ هیچ به‌رگری و ده‌ستوه‌ردانێك نه‌كه‌ن.

رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا باسی له‌ زیادبوونی هێرشه‌كانی رێكخراوی داعش له‌م دوو مانگه‌ی رابردوودا كردوه‌، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی ته‌كتیكیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ خۆرئاوا و ناوه‌ڕاستی عیراق، ئه‌وه‌شی به‌ ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش هه‌ژمار كردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ دوای شه‌ش مانگ له‌ كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی پێشووی داعش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ئه‌و رێكخراوه‌ هێرشه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانی عیراق و سوریا زیادكردوه‌ و به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ش وایكردوه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا زیاتر هێرش بكه‌ن.

گاردیان پێی وایه‌ كه‌ شێوازی هێرشه‌كانی داعش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ ره‌گیان داكوتیووه‌ و زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ی عیراق و سوریا هه‌یه‌ كه‌ جموجوڵ ده‌كه‌ن.


PM:04:31:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت