پۆلیسی سلێمانی: ئەم جەژنە ئارامترین جەژن بوو


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژانی جەژنی رەمەزان ئارامترین جەژن بوو بۆ دانیشتووانی شاری سلێمانی و هیچ رووداوێك رووینەدا.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، لەڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا هیچ رووداوێك رووینەدا و جەژنێكی ئارام بوو، چونكە سەرجەم هێزەكان خرابوونە حاڵەتی ئامادە باشییەوە و بەهۆی كەرەنتنیشەوە نیوەی خەڵك لەماڵەكانیان مابوونەتەوە، بۆیە جەژنێكی بێ كێشە بوو.

هەفتەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خۆپارێزی زیاتر لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا رۆژانی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتووچۆی تەواو پەیڕەو بكرێت، كاتژمێر 12ی ئەمشەویش قەدەغەكە كۆتایی دێت.


PM:03:23:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو