گهڕهكێكی ئاكرێ كهرهنتین كرا
وێستگه نیوزـ
گەڕەکی بیۆکێ لە ئاکرێ كه زیاتر لە 100 خێزانی تێدا دهژی، کەرەنتینکرا، گهڕهكهكه لە چوار رۆژی پێشوودا شەش توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ تۆمارکراوە و رێگە بە کەس نادرێت بچێتە ناوی یان لێی دەربچێت.
سایتی روداو لهزاری پۆلیسێک بڵاویكردوهتهوه، "بە هیچ شێوەیەک ناهێڵین کەس بچێتە نێو کۆگەڕەکەکەوە، مەگەر خەڵکی گەڕەکەکە بن و نایشهێڵین کەسی لێوە دەربچێت".
لە رۆژی 22ی مانگەوە تائێستا شەش توشبوو لە ئاکرێ تۆمارکراون کە هەموویان لە بەغداوە هاتونەتەوە و سەربە فەوجی پاسەوانەکانی پەرلەمانی عێراقن. بەر لەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان دەربچن، گەڕاونەتەوە نێو کەسوکاریان و بەرکەوتنیان لەگەڵیان هەبووە.
لەدوای تۆمارکردنی یەکەم توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاکرێ تائێستا 249 کەس کەرەنتین کراون، 145ـیان هەمان پاسەوانەکانی پەرلەمانی عێراقن و جگە لەوان نموونەی پشکنینی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە بۆ 109 کەسی دیکەی گەڕەکی بیوکێ وەرگیراوە.
ساڵح مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاندوه، "رەوشی نەخۆشەکانمان باشە. تەنیا دووانیان کۆکە و تایان هەیە. ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاکرێ لەگەڵ ئەوەداین کە قەدەخەی هاتووچۆ درێژ بکرێتەوە. ئەگەر لە هەرێمی کوردستانیش درێژ نەکرێتەوە، بە لای کەموە لە ئاکرێ بۆ 10 رۆژ درێژ بکرێتەوە".
لە مانگی ئازارهوه تائێستا 385 کەسی دانیشتوی ئاکرێ کەرەنتین کراون و زیاتر لە هەزار و 800 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون و شەش کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون کە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
PM:01:04:26/05/2020
ئهم بابهته 2372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت