كهشناسی ههرێم: له رۆژی چوارشهممهوه پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه
وێستگه نیوز ـ
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ ئەو بارستە هەوا فێنکەی رووی لە ناوچەکە کردووە کۆتایی دێت و لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسی رایگەیاند، "دوای ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان کەوا پلەکانی گەرما بە نزیکەی 11 تا 12 پلە نزمکردەوە بۆ سبەینێ بەیانی پێشبینی دەکەین نزمترین پلەکانی گەرما لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر 10 پلەی سیلیزی بێت و لە سەنتەری پارێزگاکانیش لە 10 پلە نزیکدەبێتەوە".
روونیشیکردووەتەوە: "کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە فێنکەش سبەی کۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە".
لە یەکەم رۆژی جەژنەوە بارستە هەوایەکی فێنک رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بە گشتی پلەکانی گەرما دابەزیوون.
هــ. ر
PM:10:58:25/05/2020
ئهم بابهته 2644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت