پارێزگاری سلێمانی: هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ دوای جه‌ژن نییه‌

‌دیمه‌نێك له‌ شاری سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هیچ بڕیارێک نییە کە قەدەغەی هاتوچۆ لە دوای جەژنەوە درێژبکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "پاش کۆتایهاتنی‌ ماوەی‌ قەدەغەی‌ هاتوچۆ لە پارێزگاکانی‌ هەرێم لە سێیەم ڕۆژی‌ جەژندا، هیچ بریارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی‌ ئەو ماوەیە کە وەزارەتی‌ ناوخۆ بریاری‌ لێداوە".

دوێنێ یەکشەممە، وەزیری تەندروستیی عیراق رایگەیاند، بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو تا نۆ رۆژی دیکە درێژدەکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی‌ 18ی‌ ئەم مانگە وەزارەتی‌ ناوخۆی هه‌رێم رایگەیاند، کە لە رۆژانی‌ جەژن قەدەغەی‌ هاتوچۆی‌ تەواوەتی‌ پەیڕەودەکرێت.

هــ. ر


PM:06:54:25/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو