لیستی ئهو شوێنانهی له ههرێم دهكرێنهوه
فۆتۆ: ئهرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەگوێرەی راگەیەندراوی ژمارە 36ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە رێککەوتی 23ی ئەم مانگە، لە ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، ژمارەیەک شوێنی پێویست بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێنەوە.
لیستی ئەو شوێنانەی لە ئەمڕۆوە کردنەوەیان ئاسایی دەکرێتەوە:
1- جوتیاران بۆ ئەنجامدانی دروێنە بە دەڕاسە و گواستنەوەی بەرهەمی گەنم و جۆ بۆ سایلۆ و کۆگاکان.
2- کۆمپانیای پەیوەندییەکان بۆ چاککردنەوەی تۆڕی پەیوەندییەکان.
3- عەلوەکان دەکرێنەوە بۆ ساخکردنەوەی بەروبومی کشتوکاڵی و رێگا دەدرێت بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆمبێل لەناو گەڕەکەکاندا بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.
4- نانەواخانەکان رۆژانە لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ دەکرێنەوە و پێویستە مەودای نێوان دوو کەس لە یەک مەتر و نیو کەمتر نەبێت لە کاتی کڕینی ناندا.
لە 18ی ئەم مانگەدا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بۆ سێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتوچۆی تەواو دەبێت لە هەرێم و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانیش رادەگیرێت.
هــ. ر
PM:05:31:25/05/2020
ئهم بابهته 2056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت