ئاسایشی شاره‌زوور دوو تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری بازرگانییكردن به شوێنه‌واری راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ڵێت: "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و چاودێریكردنی به‌رده‌وام و ده‌ستنیشانكردنی دوو گومان‌لێكراو، هێزه‌كانمان له رۆژانی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامی راست، بۆیه راسته‌وخۆ دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش و به‌پێی مادده‌ی 63 له یاسای شوێنه‌وار، هێزه‌كانمان توانیان هه‌ردوو گومانلێكراوه‌كه به ناوه‌كانی (ت. ح. ح) و (ه. ص. أ) ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "ده‌ستگیرا به‌سه‌ر حه‌وت هه‌یكه‌لی شوێنه‌وار و بڕی 4786 سكه‌ی شوێنه‌واریی كه له شاری سلێمانیه‌وه هێنابوویان بۆ ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه".
باسی له‌وه‌شكردووه: "دوو تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
هــ. ر
PM:05:04:25/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت