وه‌زاره‌تی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی خه‌رجكردنی پاره بۆ هه‌ڵه‌بجه بڵاوكرده‌وه
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له ئێستادا هیچ كه‌ره‌نتینه‌یه‌ك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بوونی نییه، بۆیه ته‌مویلكردنی پاره‌ش بۆ ئه‌و بواره راگیراوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "کاوە عه‌لی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لێدوانی داوە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابووری بودجەی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرجناکات، بە پێویستمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بدەین بۆ ئەوەی ھاوڵاتیانی ئازیزمان لە پارێزگای ھەڵەبجە لێی ئاگاداربن".
ده‌شڵێت: "لە ئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نیە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت.
PM:04:41:25/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 9448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت