تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبەرزبوونەوەی ئامارەكانی تووشبوانی كۆرۆنا لە كوردستان دەدات


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەرپرسێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئامارەكانی بەرزبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان راستن و خەڵك پابەندی رێنماییەكان نین و لەو بارەیەوە هۆشداری دەدات.

د. نەجمەدین حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند: لە رۆژی 11ی ئایار تا ئێستا نزیكەی 60 حاڵەت تۆماركراوە ئەوەش ژمارەیەكی زۆرە و جێی مەترسییە، چونكە لە پڕ ژمارەكە زیادیكرد، بۆیە ئەگەر خەڵك بە ئاگا نەیەتەوە و پابەندی رێنماییەكان نەبن و خەڵك زۆر لەیەكەوە نزیك دەبنەوە، جگە لەوەش خەڵك بێمتمانەیی لەئامارەكان لا دروستبووە كە دەڵێن راست نییە ئەوەش جێی داخە.

سەبارەت بەوەی ئایا ئەو ئامارانە راستن؟ ناوبراو وتی: "بەدڵنیاییەوە ئەو ئامارانە راستن و حاڵەتەكان هەن و نەخۆشەكان لەنەخۆشخانەن لەبەرئەوە خەڵك پێویستە بەئەمانەتەوە داتاكان وەربگرن و رەچاوی رێنماییەكان بن، ئەگینا دۆخەكە باش نابێت".

جێی ئاماژەیە تەنها دوێنێ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی 20 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران.



PM:02:38:25/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو