عیراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا نۆ رۆژی دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند، بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوونەکان بە کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو تاوەکو نۆ رۆژی دیکە درێژدەکرێتەوە.

میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، تا نۆ رۆژی دیکە، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو درێژدەکرێتەوە و لەدوای رۆژانی جەژنیش رێکاری دیکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرنەبەر.

وەزیری تەندروستی عیراق راشیگەیاندووە، بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە رێکارە تەندروستییەکان دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی لە رۆژانی جەژندا.

لەلایەکی دیکەوە و هەر بەپێی میدیا عیراقییەکان، ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنای لە بەغدا کردووە و لە فەرمانێکیشدا، داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە، رێکارەکانی پاراستنی هاوڵاتیان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە توندبکەنەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا چوار هەزار و 469 کەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، دوو هەزار و 738 کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و 160 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


هــ. ر


AM:11:42:25/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 19468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت