سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركران


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سێ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەشاری هەولێر تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران، ئافرەتێك تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو پیاوی تەمەن ٥٠ و ٣٩ ساڵ، ئافرەتەكە خێزانی تووشبووەكەی دوێنێی شاری هەولێر دانیشتووی گەرەكی گوڵانە، دوو تووشبووەكەی دیكە پاسەوانن لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، كە یەكێكیان دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەرانە و ئەوەی دیكەیان دانیشتووی توبزاوەن لە سەنتەری ناحیەی رزگاری.

هەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی حەوت تووشبووی نوێی كۆرۆنای لەپارێزگای هەولێر راگەیاند.



PM:09:59:24/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو