لەعێراق 197 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 197 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 153 تووشبوو چاكبوونەتەوە و هەشت كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

‌وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، 197 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون بەمجۆرە،  140 لە بەغدا، پێنج لە بەسرە، هەشت لە سلێمانی، هەشت لە هەولێر، شەش لە دهۆك، یەك لە دیالە، 18 لە كەربەلا، سێ لە دیوانیە، یەك لە میسان، یەك لە بابل، چوار لە زیقار و دوو لە سەڵاحەدین”.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، 153 تووشبووش چاكبوونەتەوە بەمجۆرە، 37 لە بەغدا، 77 لە بەسرە، 17 لە میسان، چوار لە واست، 17 لە سلێمانی، یەك لە هەولێر.




PM:09:01:24/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو