لەیەكەم رۆژی جەژندا یەكەم رووداوی هاتووچۆ روویدا


وێستگە نیوز-

لەشاری كەلار ئوتومبیل لەمنداڵێكی داوە و برینداری كردووە و شۆفێرەكەش هەڵهاتووە، پۆلیسیش داوا لەكەسوكاری منداڵەكە دەكات سەردانی نەخۆشخانە بكەن.

راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی منداڵێكی كچی بڵاوكردۆتەوە رایگەیاندووە "ئەم منداڵە كە لەوێنەكەدا دەركەوتووە لەشاری كلار لەگەڕەكی شۆڕش (لیواكە) ئۆتۆمبێل لێی داوە و هەڵهاتووە و ئێستا لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژارە، داوا لەكەسوكاری دەكەین سەردانی فریاكەوتنی شەهید هەژار بكات".

لەوێنەكەدا دەردەكەوێت منداڵەكە بەهۆی كاریگەری رووداوەكەوە رووخساری شین بۆتەوە و خوێن بە بەشێك لەدەموچاویەوە دیارە.


AM:09:34:24/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 5096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو