كازمی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان: چاوی منداڵەكان ماچ دەكەین

‌مستەفا كازمی

وێستگە نیوز-
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بە زمانی كوردی پیرۆزباییەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "چاوی منداڵەكان ماچ دەكەین".

ئەو پەیامەی كازمی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە و دەڵێت "جوانترین پیرۆزبایی بۆ گەلە بەڕێزەكەمان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، چاوی منداڵەكان ماچ دەكەین، داواكارین لەخودای گەورە رێگای ئایندەیان بۆ رۆشنكەینەوە، ئێمە پێكەوە كۆمەكی یەكتری دەكەین بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان بەرەو داهاتوویەكی گەشاوە”، هەر به سەربەزری بمێننەوە".

ئەمڕۆ لە عێراق و كوردستان و زۆربەی وڵاتانی موسڵمان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دراوە.


AM:09:22:24/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 107848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت