بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی نیسان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆتایی پێ بێت كه وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌كه بۆ 16ی مانگ له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درێژكرایه‌وه.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم له نوسراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، رایگەیاند، ماوەی قەدە‌غەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان و ناو شارەکان تا 16ی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە.
نوسراوه‌كه واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قەدە‌غەی هاتوچۆ تا کاتژمێر 12ی 16ی نیسانی 2020 درێژکراوەتەوە و لەو ماوەیەدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت.
سه‌باره‌ت به هاتوچۆی پیاده‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه جگه‌له حاڵه‌تی پێداویستی رۆژانه و حاڵه‌تی نه‌خۆشی، ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، سزا ده‌درێن.
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ:
AM:11:49:10/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 6152
جار خوێنراوه‌ته‌وه