تهرمی كۆڵبهرێك له بهفردا دۆزرایهوه و كۆڵبهرێكیش بهدهستی پاسداران كوژرا
وێستگه نیوزـ
تەرمی کۆڵبەرێک لەناو بەفردا دۆزرایەوە و کۆڵبەرێکیش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لەسێدارە درا، دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
کەناڵی تلگرامیی کۆڵبەر نیوز بهپێی وتهی شایهتحاڵێك بڵاویكدرهوه رۆژی پێنجشهممه لەسەر سنوری ماکۆ – بازرگان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و سێ کۆڵبەریان بریندار کردووە.
بهپێی ههواڵهكه، یەکێک لە بریندارەکان بەناوی "بورهان جەنکانلوو"، کەوتووەتە دەست هێزە چەکدارەکە و كوشتویانه.
شەوی ڕابردوو تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی عەسکەر محەمەدی تەمەن 40 ساڵ و تورک زمان، دوای سێ ڕۆژ لە ونبونی لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی گوندی نەبی کەندی سەر بە شاری تیکاب لە پارێزگای ئورمیە، لە ناو بەفردا دۆزرایەوە و هێشتا هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی نەزاندراوە.
هەزاران کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی کار و لاوازبوونی ئابوریی ئێرانەوە، بە ناچاری لە ناوچە سنورییەکاندا کاری کۆڵبەری دەکەن و هەمیشە ڕوبەڕوی هێرشی هێزە ئەمنییەکان و ڕوداوە سروشتییەکان دەبنەوە.
AM:11:25:10/04/2020
ئهم بابهته 1984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت