وڵاته وێرانه‌كه یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنای تێدا تۆمار كرا
وێستگه نیوزـ
یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌مه‌ن تۆمار كرا، پێشتر به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كه به‌ده‌ست جه‌نگه‌وه وێران بووه، هۆشدارییان دابوو له روودانی كاره‌سات ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه زه‌فه‌ریان پێ بهێنێت.
لیژنه‌ی باڵای باری له‌ناكاوی یه‌مه‌ن له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنای له شاری حه‌زره‌مه‌وت رایگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه پیاوێك توشی كۆرۆنا بووه و باری ته‌ندروستیی جێگیره.
به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خت، به‌رپرسانی شاره‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان راگه‌یاند و له رێگه‌ی بڵندگۆی سه‌ر ئۆتۆمبیلی به‌رگریی شارستانییه‌وه هاوڵاتیانیان ئاگادار كرده‌وه كه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه یه‌مه‌ن به‌ه‌ست شه‌ڕی ناوخۆوه ده‌ناڵێنێت و حوسییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سه‌نعای پایته‌خت گرتووه، حوسییه‌كان هۆشدارییان دابوو له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆرۆنا بڵاوببێته‌وه، كاره‌سات روو ده‌دات.
AM:11:13:10/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 13452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت