داعش هێرشێكی نوێی كرد و دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیی كوشت


وێستگه‌ نیوزـ

شه‌وی رابردوو ژمارەیەك چه‌كداری سه‌ربه‌ رێكخراوی داعش لە خۆرئاوای خورماتوو هێرشیانكردە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج چه‌كداری حه‌شد كوژران و برینداربوون.

مەلا كەریم شوكر، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی بە ماڵپەڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگەیاندوه‌: لە سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی كە بە "مەتاری سدیق ناسراوە"، چه‌كدارانی داعش پەلاماری هێزەكانی حەشدیان داوە و شەڕی سەخت روویداوە.

وتیشی: بەو هۆیەوە دوو چەكداری حەشد كوژراون و سیانی دیكه‌ش برینداربوون، دواتر هێزێكی تر بەهانای حەشدی شەعبییەوە چوون و لە رێگەدا بۆمبێكی چێنراویان پێیاندا تەقیوەتەوەو ئه‌وانیش برینداریان لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی ئاشكراشیكرد كه‌ ئەو هێزەی حەشدی شەعبی كە هێرشیانكراوەتەسەر خەڵكی ناحیەی ئامرلین.


AM:09:18:10/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت