نۆ تووشبوی دیكەی كۆرۆنا راگەیەندرا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەێم نۆ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند كە دانیشتووی شاری هەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، كە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی كۆری) هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.



AM:12:05:10/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 15764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو