راسپێردراوی نوێی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق په‌یامێكی به‌ زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

راسپێدراوی نوێ بۆ پێکهێنانی‌ حکومەتی‌ نوێی عیراق پەیامێکی‌ بە زمانی‌ کوردی‌ بڵاوکردەوە به‌ڵێنی دا کاربۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بكات و دۆخی ئابوری بەرەوپێش ببات.

 مستەفا کازمی‌، كاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی‌ حکومەت له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ تویتەر رایگه‌یاند:"بە راسپاردنم  بە ئەرکی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراقی، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەکەمان، بۆ کارکردن لە سەر پێکھێنانی حکومەتێک کە خواستی‌ عیراقیەکان بخاتە پێشینەی کارەکانی، سەروەری نیشتیمان و مافەکان بپارێزێت و و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئابووری بەرەوپێش ببات."

 ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دوای كشانه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی، له‌ راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كشایه‌وه‌، د.به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری‌ عیراق، مستەفا کازمیی‌ راسپارد بۆ پێکهێنانی‌ کابینەی‌ نوێی حکومەت.



PM:03:42:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت