عه‌دنان زروفی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق كشایه‌وه‌

‌عەدنان زورفی

وێستگه‌ نیوز ـ
عەدنان زورفی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، دوای نزیکەی مانگێک لە کاندیدکردنی، دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.

عەدنان زورفی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەو لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکشێتەوە، کە ئامانجی ئەوە بوو عیراق ببێتە وڵاتێکی بەهێز و وڵاتێکی سەقامگیر لە ناوچەکە.

باسی لەوەش کرد، لە چەند هەفتەی رابردوودا هەوڵێکی زۆریدا بۆ باشکردنی دۆخی عیراق و لە ئێستاش بەدواوە بەردەوام دەبێت وەک پەرلەمانتارێک بۆ خزمەتی عیراق.

عەدنان زورفی ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی ئەوە بوو دوای پێکهێنانی حکومەت، گەندەڵکاران ئاشکرابکات و بکوژانی خۆپیشاندەرانیش سزا بدات، سوپاسی هەموو لایەنانەشی کرد، کە لەو ماوەیەدا پشتیوانیان کرد.

رۆژی 17ی ئازار سەرۆک کۆماری عیراق عەدنان زورفی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، ئەوەش دوای ئەوەی محەمەد عەلاوی دەستی لەکارکێشایەوە.

هــ. ر


AM:11:29:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت