پشووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان درێژ كرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا پشووی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا درێژ بكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراق رایگه‌یاد كه به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی تایبه‌ت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردراوه پشووی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی خوێندی باڵا و زانكۆ و كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان تا 18ی نیسان درێژ بكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوبراو داواشی كردووه هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بن به بڕیاره‌كه و له رێگه‌ی سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه وانه‌كانیان به خوێندكاران بگه‌یه‌نن و خوێندكارانیش پابه‌ندبن به‌و وانانه‌وه به‌جۆرێك كه له‌سه‌ریان حسابه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تائێستا هه‌زار و 122 كه‌س توشبون و له‌و ژماره‌یه‌ش 65 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 373ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
AM:09:07:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 11800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت