داعش له گه‌رمیانه‌وه هێرش ده‌كات
ته‌رمی ئیسماعیل ڕاده‌ستی كه‌س و كاری ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز-
له‌سنوری كوڵه‌جۆی سه‌ر به گه‌رمیان ئه‌مشه‌و 7ی نیسانی 2020 هێزێكی داعش هێرشیانكرده سه‌ر لیوای پێنجی شاره‌زورو له‌ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی لیوای پێنجی شاره‌زور ڕوویداوه دوو شه‌هید له‌و لیوایه هه‌ن كه بریتین له سوركێو و ئیسماعیل كه خه‌ڵكی شاره‌زورن.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵ به‌هۆی شه‌ڕو نیشانه‌كانی قه‌ناسه‌وه نه‌توانراوه ته‌رمی سوركێو بهێنرێته‌وه بۆ دواوه‌و ڕه‌وانه‌ی كه‌س و كاری بكرێته‌وه.
PM:11:25:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 18588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت