یانزه گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر به‌ته‌واوی داخرا
هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و پۆلیسی هاتووچۆ ئه‌مشه‌و خه‌ڵكیان ئاگاداركرده‌وه كه‌داخستنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كاتییه
وێستگه نیوز-رووداو - هەولێر
کۆرۆنا 11 گەڕەکی هەولێری داخست، لە کۆی 138 تووشبووەکەی کۆرۆنا لە هەولێر 76 تووشبوویان دانیشتووی ئەو گەڕەکانەن کە بڕیاری داخستنی تەواوەتییان دراوە، فەرماندەی هەولێر کە سەر بە یەکەی 80یە، ئەرکی داخستن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتیان خراوەتە ئەستۆ.
تیمەکانی تەندروستی لە یەکەمین رۆژی داخستنی 11 گەڕەکەکەی هەولێر زیاتر لە 500 پشکنینی هەڕەمەکییان بۆ دانیشتووانی زیاتر لە چوار گەڕەک کردووە، بەپێی دەرئەنجامی پشکنینەکان رێکارە تەندروستی و ئەمنییەکان گۆڕانکارییان بەسەردادێت.
تیمەکانی تەندروستی بۆئەوەی بەتەواوی پشکنین بۆ 11 گەڕەک و گوندێکی پارێزگای هەولێر بکەن، پێویستیان بە زیاتر لە سێ رۆژە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، لە هەموو شتێک گرنگتر بەردەوامیی قەدەخەی هاتووچۆ و کەرەنتینکردنی بەرکەوتەکانە، تاوەکو دوایین هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆناش بەشوێن تووشبووانی ڤایرۆسەکە دەگەڕێین.
زۆریی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر وایکرد پێشمەرگەش لە کۆڵان و شەقامەکانی هەر 11 گەڕەکەکەی هەولێر لە ئەرکدا بن، ئەو گەڕەکانەی کۆرۆنایان تێدا تۆمارکراوە هێشتا جموجۆڵی خەڵک تێیاندا بەردەوامە.
بەهۆی زۆری و فراوانیی سنووری پشکنینەکان بۆ تیمەکانی تەندروستی، راگەیاندنی ئەنجامەکانیش کاتێکی زیاتری دەوێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و راگه‌یاندنی هاتووچۆی شاری هه‌ولێرو له‌گه‌ڕه‌كانی باداوه‌و كاریزان و هه‌ڤاڵان و چوارچرا‌و سوڕاونه‌ته‌وه‌و له‌رێگه‌ی بڵندگۆوه به‌هاوڵاتیانیان راگه‌یاندووه كه ئه‌م داخستنه كاتییه. هه‌روه‌ها داوایانكردووه له‌ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن.
PM:10:52:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت